هه‌واڵ

هەولێر؛ دەست بەسەر ٩٨٥ کیلۆ کاڵای خۆراکی بەسەرچوودا گیرا

زێدپرێس

 

تیمی چاودێری تەندروستی هەولێر، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانی بۆ کاڵا خۆراکییەکان، دەستی بەسەر ٩٨٥ کیلۆ خۆراکی بەسەرچوودا گرت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لەڕێگەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی و دوای پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوام، دەستیان بەسەر ٩٨٥ کیلۆ کاڵای خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاڵا خۆراکییەکان بەم شێوەیەن:

٩٠ کیلۆ پەنیری بەسەرچوو.

٢٢٠ کیلۆ پەنیری نەشیاو.

٤٥ کیلۆ گۆشتی تێکچوو.

٦٣٠ کیلۆ گەنمەشامی نەشیاو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، باس لەوە دەکات، کە ‎تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی، بەردەوامن لە پشکنین و بەدواداچوون بۆ کۆگاکانی کەلوپەلی خۆراکی و ڕێستورانت و مارکێت و شوێنە گشتییەکان، بەمەبەستی “زیاتر دڵنیابوونەوە” لە کوالێتی بەرهەمە خۆراکییەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...