هه‌واڵ

تەندروستی هەڵەبجە داوای خوێن دەکات

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی ڕاگەیاند.

هەڵمەتەکە سبەی دووشەم ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، دەڵێ، “لەبەر پێویستی زۆرمان بەخوێن” داوا لە دانیشتوانی هەڵەبجە و دەوروبەری دەکات، بەشداری لە هەڵمەتی خوێنبەخشیندا بکەن، بۆ نەخۆشانی تالاسیما.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت خوێن ببەخشن، پڕۆسەی وەرگرتنی خوێن لە نەخۆشخانەی وەفا لە ناوەندی شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانییەوە تیمەکان دەستبەکاردەبن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...