هه‌واڵ

دی ئێن ئۆ: بەرمیلی نەوت بە ٣٠ دۆلار دەفرۆشین و بەرهەمهێنان لە هەڵکشانە

زێدپرێس

 

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ-کۆمپانیای سەرکار لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ- ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابور بەردەوام لە هەڵکشاندایە و بەرمیلی نەوتیش بە ٣٠ دۆلار بە بازرگانە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کۆمپانیایەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، دوابەدوای داخستنی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق-تورکیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣، کۆمپانیایەکە وردە وردە دەستی بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابور کردەوە و گەیاندنی بۆ کۆمپانیا بازرگانییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق چڕترکردەوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کێڵگەی تاوکێ لە ١٨ی تەممووز کرایەوە، و تێکڕای بەرهەم لە تاوکێ لە چارەکی سێیەمی ٢٠٢٣دا بە کۆی گشتی ٢٥ هەزار و ٩٨٤ بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

ڕوونی دەکاتەوە، “بەرهەمهێنان بەردەوامە لە هەڵکشان؛ تا ئێستا لە چارەکی چوارەمدا بەرهەمهێنان بە تێکڕا دوو هێندە زیاترە لە ئاستی چارەکی سێیەم، لەگەڵ کێڵگەی پیشخابور کە لە ١٦ی تشرینی یەکەم دەستی بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شایستەی گرێبەستی کۆمپانیا سەرکارەکان لەو کێڵگەیەدا، ئێستا نزیکەی نیوەی قەبارەی بەرهەمهێنراوەکانە. نەوتەکە بە نرخێک دەفرۆشرێت کە لە دەوری ٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و پێشوەختە پارەکە وەردەگیرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...