ههواڵ
هەولێر؛ لەکۆی ١٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون ٦٦٠٠ یەکە بەناوکراون
زێدپرێس
لەکۆی زیاتر لە ١٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سنوری هەولێر، تەنیا ٦ هەزار و ٦٠٠ یەکە بەناوکراون.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، ڕایگەیاند، پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، زیاتر لە ١٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون (خانوو و شوقە) لەخۆدەگرن، کە مۆڵەتیان لە دەستەی وەبەرهێنان پێدراوە.
ڕوونیکردەوە، لێژنەیەک بۆ بەناوکردن و تاپۆکردنی ئەو یەکانە پێکهاتووە و بە بڕیاری حکوومەتی هەرێم سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون تاپۆ دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، ئاشکرای کرد، لەکۆی زیاتر لە ١٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، تا ئێستا ٦ هەزار و ٦٠٠ یەکە تاپۆکراون و ١٢ هەزار یەکەی دیکەیش لە قۆناغی ئامادەکاریدان بۆ تاپۆکردن.