هه‌واڵ

تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش دەدات

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، سەردانی مەیدانییان بۆ مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر کردووە و کەلاکی چوار ئاژەڵی سەربڕدراویان بینیوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ شەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لێژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان کردووە، بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر ڕاستی و دروستی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بە سەربڕینی ئاژەڵی نەخۆش و فرۆشتنەوەی گۆشتەکەی کردووە، لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێردا.

مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر، کەوتووەتە بەشی ڕۆژئاوای شارەکە.

لەبەدواداچوونە مەیدانییەکەدا، لێژنەکە، چوار ئاژەڵی سەربڕدراو و ئامادەکراویان بینیوە، کە بۆ فرۆشتن ئامادەکراون، “ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی تەندروستییە، کە دەبێت ئاژەڵ تەنیا لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر سەرببڕدرێت”، ڕاگەیەندراوەکە وا دەڵی.

زیاتر دەڵێ، “بۆیە خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر و تیمەکانیش دەستیان گرتووە بەسەر ئاژەڵە سەربڕدراوەکاندا و ناردوویانن بۆ کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستی ئاژەڵەکان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...