هه‌واڵ

پەرلەمانی یەمەن هەریەک لە ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

 

پەرلەمانی یەمەن وەک کاردانەوەیەک لە بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی وڵاتەکە، هەریەک لە ئیسرائیل، ئەمریکا و بەریتانیای خستە لیستی تیرۆرەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پەرلەمانی یەمەن کۆبوویەوە و ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پەرلەمان پشتگیری خۆی بۆ گوتارەکەی ڕێبەری شۆڕش عەبدولمەلیک بەدرەدین حووسی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوە نوێکردووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پەرلەمان سەرۆکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن و گەلانی عەرەب و ئیسلام، لەناویاندا فەڵەستین دەکات. پەرلەمانی یەمەن هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر حووسییەکان و خستنە لیستی تیرۆر، بەتوندی سەرۆکۆنە دەکات و ئەوەش بە دژایەتیکردنی “پێکهاتەیەکی ڕەسەنی یەمەن” ناودەبات.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پەرلەمانی یەمەن بڕیارەکانی ئەمریکا بۆ خستنە لیستی تیرۆری نەیارەکانی، بە “گاڵتەجاڕانە” لەقەڵەم دەدات و دەڵێ: “ئەمریکا خۆی سەری خراپەکاری و تیرۆرە لە جیهاندا”.

لەو چوارچێوەیەدا جەختی لەوە کردووەوە کە “قەوارەی داگیرکەری ئیسڕائیل و ڕژێمەکانی ئەمریکا-بەریتانیا لەسەرووی لیستی تیرۆر لە جیهاندا دانراون”، لە ڕاگەیەندراوەکەدا وا دەڵێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...