هه‌واڵ

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ: دەستخەڕۆکەرەکان ڕوویان لە سناپچات کردووە

زێدپرێس

 

عەمید عەبدوڵا عومەر، بەڕێوەبەری بەشی جوڵان و تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ڕایدەگەیەنێت، زۆرینەی کەس و گرووپە دەستخەڕۆکەرەکان ڕوویان لە بەکارهێنانی سناپچات کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

عەمید عەبدوڵا عومەر، بەڕێوەبەری بەشی جوڵان و تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لەو کچ و ئافرەتانەی بەتایبەت لە خانەوادە و خێزانی پارێزگارن، ڕوویان کردۆتە سناپچات تا لەوێ وێنە و ڤیدیۆ تایبەتی و خێزانییەکانیان داببەزێنن، بەو تێگەیشتنەی ئەوێ پارێزراوترە لەچاو سۆشیال میدیاکانی دیکە، بەڵام “بێئاگا لەوەی بەشێکی زۆری کەس و گرووپە دەستخەڕۆکەر و فریودەرەکانیش ڕوویان لەو ئەپڵیکەیشنە کردووە و بـەڕێگەی جیاواز و هاک و خستنە ناو گرووپەوە بەئاسانتر نێچیریان دەست دەکەوێت”.

ئاشکرای کرد، “لەماوەی ڕابردوو چەند کەیسێکم بینیوە، کە زۆرێک لە ئافرەتان و کچان دوای ئەوەی بەئاگا یان بێئاگاداری خۆیان وێنەکانیان کەوتۆتە دەست ئەو کەس و گرووپانە، هەڕەشەیان لێکردوون و هەرچییەکیان ویستبێت لە پارە و پول لێیان بردوون و بەوەش وازیان نەهێناوە داوای هاتنەدەر و شتی نەشیاویان لێکردوون”.

زیاتر دەڵێ، “هەندێک جار بەناچاری لەترسی ژیانی خۆی ئافرەتەکە قەبوڵی کردوون و دواتریش بووەتە قوربانی و تووشی کێشە و گرفتی گەورە بووە”.

عەمید عەبدوڵا عومەر، “تکا” لە کچان و ئافرەتان دەکات، “تا دەکرێت بەئاگایانەتر سۆشیال میدیا بەگشتی و سناپچات بەتایبەتی بەکاربهێنن”.

پێشنیاز و داوایش دەکات، “لەکاتی مەترسی و هەڕەشە لەسەرت، باشتر ئەوەیە کە کەسێکی شارەزای خێزانەکەت ئاگاداربکەیەوە یان پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە (١١٩)ی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بکەیت، لەپێناو زووتر و ئاسانتر چارەسەرکردنی کێشەکەت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...