هه‌واڵ

وەزارەتی تەندروستی: شیری وشکی نیوتری هۆڵەند ساختەیە

بەگوێرەی پشکنینەکانی بەردەست وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شیری وشکی نیوتری هۆڵەند ساختەیە و بەو هۆیەوە بڕیار لەسەر داخستنی سەرجەم کۆگاکانی کۆمپانیایەکە دراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤، ئاڕاستەی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەر هاتووە، ئاماژەی بە ساختەبوونی شیری وشکی نیوتری هۆڵەند (NutriHolland) کردووە، کە یەکێک لە شیرە وشکەکانی منداڵانە و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەربڵاوە.

بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، بەڵگەنامەی شیکردنەوەی شیرە وشکەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە کراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کراوە و دەریدەخات شیرەکە ساختەیە.

هەر لەهەمان نووسراودا، وەزارەتی تەندروستی داوای کردووە، بەزووترین کات کاری پێویست ئەنجام بدرێت بەهەماهەنگیکردن لەگەڵ لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتەکان بەمەبەستی داخستنی سەرجەم کۆگاکانی کۆمپانیای تایبەت بە شیرە وشکەکە و هەروەها کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی گشت جۆرەکانی شیری نیوتری هۆڵەند لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button