هه‌واڵ

لێدوانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لەبارەی کۆتاییهێنان بە خوێندنی ئەمساڵ

زێدپرێس

 

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دڵنیایی دەدات، هیچ مەترسییەک لەسەر پەکخستنی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان نییە لەلایەن یونسێفەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، پڕۆسەی خوێندن لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا، هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ئەو لێدوانەی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان هات، لەبارەی ئەو باسوخواسەی کە دەڵێ، ئەگەر بایکۆتی خوێندن تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت، لەلایەن یونسێفەوە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پەکدەخرێت.

ئەحمەد گەرمیانی، ڕوونیکردەوە، یونسێف تەنیا ڕاسپاردەی هەیە و بڕیارنادات لە پەکخستنی خوێندن نە لە هەرێمی کوردستان و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە”.

وەک سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بۆ دەکات، ئەگەر بایکۆتی خوێندن لە چەند شوێنێک بەردەوام بێت، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنورەکە، کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندن دەهێنێت، نەک لایەنێکی دەرەکی وەک یونسێف بڕیار لەسەر کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی خوێندن بدات.

لەبارەی بەردەوامی بایکۆتی خوێندن و وانەگوتنەوە لە سنوری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و یەکە کارگێڕییە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، باسی لەوە کرد، کە تا ئێستا تەنیا قوتابییانی پۆلی ١٢ دەستیان بە خوێندن کردووە و لە قۆناغەکانی دیکە خوێندن وەستاوە.

باسی لەوە کرد، “مەترسی قورسایی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن هەیە؛ هەر کاتێک لەو سنوورە دەوام دەستیپێکرد، خوێندن ئاسایی دەبێتەوە و مامۆستایان توانایان هەیە قەرەبووی خوێندنەکە بکەنەوە، بەڵام چەند دوابکەوێت، دەستپێکردنەوەکە ئەوەندە قورستر دەبێت”.

ئەحمەد گەرمیانی، ئەوەیشی بیرخستەوە، کە ساڵانی رابردوو کاتێک کێشەی بایکۆت رووبەڕوویان بووەتەوە، پڕۆسەی خوێندن بۆ پۆلە ناکۆتاکان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تەواو ببوو، بەڵام دوای ٢٠ ڕۆژ لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە تەواو بوو و توانرا قەرەبووی خوێندن بکرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...