هه‌واڵ

نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بۆ ١٠٠ دەرچوو و کاندیدی تواناسازی خەرج دەکرێت

زێدپرێس

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى (٩٠٠,٧٧٥) هەزار دۆلار بۆ (١٠٠) دەرچوو و کاندیدى تواناسازى خەرج دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەی تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوویى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى چەند ڕێکارێکى کارگێڕى و دارایی.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێککەوتی 4/12/2023 بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:

١. پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.

٢. ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.

٣.  ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.

٤. ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.

 

بۆ بینینى لیستى سوودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

ناوی سوودمەندبووان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...