نێچیرڤان بارزانی: وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی گەورەی بە عێراق گەیاندووە
زێدپرێس
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له حه‌يیان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى وزه و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه دوو له جێگرانى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (به وه‌كاله‌ت) ئاماده‌ى بوون، دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدڕاڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێكران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، “نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدڕاڵى و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه”، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه “وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه، بۆيه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به گرنگ و پێويست زانى”، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەروەک دەڵێ، حەییان عەبدولغەنی، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، جه‌ختى له خواستى جدديى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيران كردووەتەوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدڕاڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، خستووەتەڕوو.