هه‌واڵ

بڕیاری “وەستانی ئۆتۆمبێل بە پارە” هەڵوەشایەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی وەرگرتنی پارە لەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامی ٦٠ مەتریی هەولێر دەوەستن، جێبەجێ ناکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە لە ڕوونكردنەوەیەکدا دەڵی، “سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، بۆ ڕێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتوچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی شەست مەتری لە هەولێر، بابەتێكی دیراسە كردووە، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان، بەڵام ئەم بابەتە تەنیا بۆ تاقیکردنەوەیە و لە چوارچێوەی دیراسەتكردنە و ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

وەزارەتی شارەوانی ڕوونی نەکردووەتەوە، مەبەست لەو “تاقیکردنەوە” و “زانینی کاریگەرییەکان” چی بووە.

ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەکاتێکدا دێت، کە دوێنێ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لەگەڵ جێگیرکردنی هێماکانی تایبەت بە وەرگرتنی کرێی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە شەقامی ٦٠ مەتریی هەولێر دەوەستن، بەرپرسانی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی خودی پڕۆژەکە، وەک بڕیارێکی یەکلاکراوە قسەیان لەسەر کرد و ئاماژەیان بەوە نەکرد بابەتەکە بۆ تاقیکردنەوە بێت.

ڕاگەیاندنی پڕۆژە و بڕیاری وەرگرتنی کرێ لەو شوفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامی ٦٠ مەتریی ڕادەگرن، ناڕەزایەتی بەرفرەوانی لە ئاست هاووڵاتییان و بەشدارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...