هه‌واڵ

هەولێر؛ “پێنج تۆمەتباری مەترسیدار” دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەست بەسەرداگرتنی بڕی یەک کیلۆگرام کریستاڵ و جامایکا و دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، لە ڕێککەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە چالاکییەکدا، “پێنج تۆمەتباری مەترسیدار”یان دەستگیرکردووە، کە کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.

ڕوونیکردووەتەوە، لەم چالاکییەدا بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەرداگیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...