هه‌واڵ

لە سلێمانی دوو ئارایشتگا داخران

زێدپرێس

 

بە بڕیاری قایمقامیەتی سلێمانی، هەردوو ئارایشتگای ئایە و سۆماکوین لە شارەکە داخران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانیم ئارایشتگای ئایە له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار داخرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ئارایشگاكان، “له‌و ئارایشگایه‌دا به‌بێ مۆڵه‌ت و ڕێنماییه‌كان كاری جوانكاری كراوه، بۆیه‌ فه‌رمانی داخستنی دراوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت”.

پێشتریش قایمقامیەتی سلێمانی، بڕیاری لەسەر داخستنی ئارایشتگای سۆماکوین دا.

ئارایشتگاکە دەکەوێتە گەڕەکی کانی کوردە و بەپێی قایمقامیەتی سلێمانی، پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن نەبووە و زیاتر دەڵێ “خاوەنەکەشی ڕووبەڕەوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button