هه‌واڵ

ئیبراهیم خەلیل؛ گەڕاندنەوە و لەناوبردنی زیاتر لە ٧ هەزار تۆن کەلوپەل ڕادەگەیەنرێت

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، ٧ هەزار و ٢٥٢ تۆن کەرستە و کەلوپەلی جیاجیایان گێڕاوەتەوە یان لەناوبردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل، بڵاویکردەوە، له‌ ڕێكکه‌وتى ١ی تەمووزی ٢٠٢٣ تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بڕی ٧ هەزار و ٢٥٢ تۆن کەرستە و کەلوپەلی جیاجیا، بەهۆی پەسندنەکردنیان لە تاقیگە و لێژنە پەیوەندیدارەکانی دەروازەکەوە، بۆ سەرچاوەی هاوردەکردنەکە گێڕدراونەتەوە یان لەناوبردراون.

ڕوونی دەکاتەوە، کەلوپەلەکان لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەگونجاون و زۆرینەیشیان لە کەلوپەلی کۆزماتیک، خواردنەوە و خواردنەوە پێکهاتبوون، جگە لە کەلوپەلەکانی بواری ڤێتێرنەری، کشتوکاڵ و بیناسازی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...