هه‌واڵ

ئەنجوومەنیی شارەوانیی سلێمانی گفتوگۆی “لابردنی زیادەڕۆیی” دەکات

زێدپرێس

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنیی شارەوانیی سلێمانی، گفتوگۆ لەسەر لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر کۆمەڵێک شۆستە و شەقامی شارەکە کراوە و ئەنجوومەنەکە دەڵێ، زیادەڕۆییەکان گرفتی زۆریان درووستکردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنیی شارەوانیی سلێمانی، بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەن کۆبوویەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی لابردنی زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکانی شارەکە کراوە.

ڕاگەیەندراوەکە جەختی لەسەر “داواکاریی و سكاڵای زۆری هاووڵاتییان سەبارەت بە زیادەڕۆیی لەسەر شۆستە و شەقامەکانی شار” کردووەتەوە، بەتایبەت “شەقامی کانی با، ناو بازاڕی سەرچنار، سەر شەقامی هەواری شار، شەقامی سی مەتری ئازادیی، ناوبازاڕی سلێمانی، شەقامی سالم و چەند شەقامێک تر”.

لەو ڕوانگەیەوە، ئەنجوومەنیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاندووە، کە زیادەڕۆییەکان لە سەر ئەو شۆستە و شەقامانەدا، بوونەتە هۆی درووستبوونی “سیمای ناشارستانی، قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران، نەبوونی ڕێگا بۆ هاتوچۆی پیادەڕەو و کارەساتی مرۆیی لەسەر شەقامەکان” و بۆ ئەو مەبەستە “دەبێت کاری پێویست ئەنجام بدرێت لەلایەن پارێزگای سلێمانی، قایمقامیەت، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هاوكارمانبن لە بنبڕكردنی زیادەڕۆییدا”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...