هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوی ئاسایش لەسەر “کەوتنەخوارەوە”ی کچێک لە شوقەکانی ئیسکان

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، کچێک لە شوقەکانی ئیسکان لە شاری هەولێر “کەوتووەتە خوارەوە” و بەو هۆیەوە دوو کەسیان دەستگیرکردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی کورتی لەمەڕ ڕووداوی “کەوتنە خوارەوە”ی کچک لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

ڕووداوەکە، دوێنێ هەینی، ١٧ی تشرینی دووەم ڕوویدا. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی کچەکە لە دوای کەوتنە خوارەوەی بڵاوکرایەوە و ڕاستەوخۆیش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە کچەکە لەلایەن دوو کەسی ناسراوی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە “خراوەتە خوارەوە”، بەڵام لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشدا باس لەوە نەکراوە کە ئەو کچە “خراوەتە خوارەوە”، بەڵکو گوتراوە کە “کەوتووەتە خوارەوە”. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاشکرای کردووە، کە “لەسەر ئەم ڕووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

هەر بەپێی ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی هەولێر، باری تەندروستی کچەکە ناجێگیرە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاندووە، کە زانیاری زیاتر لەسەر دۆسیەکە بڵاودەکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...