هه‌واڵ

بە چەکی ناتۆ هێرشکرایە سەر فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر

زێدپرێس

 

دوابەدوای تەقەکردنی لە کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کەسێک بە چەک هێرشیکردە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر. دواتر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ش. آ.) دەستگیر کردووە، کە هێرشیکردووەتە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەکە و “کێشە و ئاژاوەی لەناو نەخۆشخانەکە درووستکردبوو”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکە “بە چەکی ناتۆ چەند فیشەکێکی تەقاندووە”.

ئاسایش لەو ڕاگەیەندراوەدا، هیچ زانیارییەکی لەبارەی برینداربوونی هیچ کەسێک نەدرکاندووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...