هه‌واڵ

داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێم سەرڕێژی هەیە

زێدپرێس

هەرچەند ماوەی پێنج مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵام لە هەشت مانگی ڕابردوودا و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، داهاتی نەوتی عێراق بڕی دوو ترلیۆن و ٧٠١ ملیار دینار زیاتر بووە لەکۆی چاوەڕوانکراو بۆ ئەو ماوەیە لە بودجەدا.

 

ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پڕۆسەکانی نەوت ڕوونیکردەوە، بەپێی یاسای بودجەی عێراق داهاتی نەوتی بەم شێوەیە دیاری کراوە:

ڕۆژانە بڕی ٣.٥ ملیۆن بەرمیل هەناردە بکرێت (بە نەوتی هەرێمیشەوە) و نرخی هەر بەرمیلێک بە ٧٠$ دیاریکراوە.

لە ساڵەکەدا کۆی داهاتی نەوت بە ٨٩ ملیار و ٤٢٥ ملیۆن دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕی هەر دۆلارێک بەرانبەر بە ١٣٠٠ دینار دیاریکراوە. کۆی داهاتی نەوتی بە دینار دەکاتە  ١١٦ ترلیۆن و ٢٥٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا بڕی ٦١ ملیار و ٦١٣ ملیۆن دۆلار کە دەکاتە ٨٠ ترلیۆن و ٩٦ ملیار دینار داهاتی نەوتی فرۆشراو بووە، کە دەکاتە ڕێژەی ٦٩٪ی داهاتی چاوەڕوانکراو بەپێی یاسای بودجە بۆ ئەم ماوەیە.

بەهۆی بەرزی نرخەوە تا ئێستا بڕی ٢ ترلیۆن و ٧٠١ ملیار دینار، کە دەکاتە ٣.٥٪ زیادە لەکۆی چاوەڕوانکراو بۆ ئەم ماوەیە لە بوجەدا. ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە.

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...