هه‌واڵ

وردەکاری فڕێدانەخوارەوەی کچێک لە شوقەکانی ئیسکانی هەولێر

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئاشکرای کرد، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە، کچێک لەلایەن تۆمەتبارێکی دەستگیرکراوەوە لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر فڕێدراوەتە خوارەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی خستنەخوارەوەی کچێک لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر بڵاوکردەوە. وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ف. ز. س) و (م. أ. ع) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، “هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە درووست بووە و دواتر لەلایەن یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لە شوقەکە خراوەتە خوارەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، کچەکە “بەسەختی بریندار بووە” و “ئێستا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە”.

دوێنێ هەینی، ١٧ی تشرینی دووەم ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کچێک لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر بڵاوکرایەوە و هەرزوو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە، کە کچەکە لەلایەن دوو گەنجی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (تیکتۆک)ەوە خراوەتەخوارەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...