هه‌واڵ

لە زاخۆ ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە و کەسێک بریندار بوو

زێدپرێس

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئاگر لە شوقەیەکی زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتژمێر ٨:٣٠ خوولەکی بەیانی ڕوویداوە و لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەک بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

“زیانی ماددی بەر شوقەکە کەوتووە”، بەرگری شارستانی زاخۆ وا دەڵێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...