هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، داوا لە مامۆستایان دەکات، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە و ڕۆژی دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەست بە دەوام بکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای دەستکردنەوە بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکە دەکات.

ڕاگەیەندراوەکە، کە ئاڕاستەی مامۆستان، قوتابییان، کەسوکاری قوتابییان، ڕای گشتی و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە پەرۆشیمان و هەستکردن بە مەترسی بەردەوامبوونی زیاتر ئەم دۆخە، وەک ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، داوا دەکەین سەرباری سەختی و قورسی بارودۆخ بەگشتی و بەتایبەتی سەختی باروگوزەرانی مامۆستایان، بۆ ئەمجارەش هەمووان پێکەوە شان بدەینەوە بەر بەرپرسیارێتیمان و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە و قوتابییان و خوێندکاران لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت و لەوە زیاتر چارەنووسی قوتابییان و خوێندکارانمان نەکەوێتە دەستی چارەنووسێکی نادیار”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەر لەم سۆنگەیەوە ئێمەش وەک پەروەردەکارانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، داوا لە مامۆستایانی ئازیزی میلاک و وانەبێژ دەکەین کە لە ڕۆژی دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ڕووبکەنەوە ناوەندەکانی خوێندن و ئێمەش بەردەوام دەبین لە پشتگیری داوا و داخوازیتان کە داوا و داخوازی هەموو لایەکمانە و پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخەکە لەبەرچاو بگرێت و لەماوەی نزیک و زوودا داواکارییەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...