هه‌واڵ

وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی

زێدپرێس

 

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە سەر کارەکەی.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە سەر کارەکەی و دەستی بە دەوامکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە.

گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لەکاتێکدا دێت، کە لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، بەهۆی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە مامەڵەکردنیان لەگەڵ پێشمەرگە و خەرجییەکانی، ناوبراو لە ئابی ٢٠٢٢دا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو.

گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، دوابەدوای ئەو دیدار و کۆبوونەوانە دێت، کە لەماوەی ڕابردوو لەنێوان بڕیاردەرانی باڵای پارتی و یەکێتی بەڕێوەچوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...