هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لەمەڕ “تاوانی گەورە”ی دەرمانخانەیەک

زێدپرێس

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، دەرمانخانەیەکی هەولێر، نرخ و ستیکەری فەرمی کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەر دەرمانەکان لابردووە، بۆ ئەوەی دەرمان بە گرانتر بفرۆشێت و ئەوەش بە “تاوانێکی گەورە” پێناسە دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دەرمانخانەیەکی شاری هەولێر بەناوی (CVS Pharmacy) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەرمانخانەکە، نرخ و ستیکەری فەرمی کوالێتی کۆنتڕۆڵی سەر دەرمانەکانی لابردووە، بۆ ئەوەی دەرمان بە نرخی گرانتر بە هاووڵاتییان بفرۆشێت و بەو هۆیەوە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێ، دەستبەجێ بڕیاریداوە بە داخستنی دەرمانخانەکە و ڕاگرتنی مۆڵەتی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەی دەرمانسازی و هەواڵەکردنی تۆمەتباران بۆ دادگا بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

 

هەولێر/ وەزارەتی تەندروستی سزای توند دەگرێتەبەر بەرامبەر تاوانێکی گەورەی دەرمانخانەیەک

ڕێکەوتی ٢٦ ی ١١ی ٢٠٢٣ لێژنەی باڵای چاودێری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و پۆلیسی شارەوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، پشکنینی بۆ دەرمانخانەیەک ئەنجامدا لەبەرانبەر تاوانێکی گەورەی دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان، کە دەرکەوت دەرمانخانەی CVS Pharmacy نرخ و ستیکەری فەرمی کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەر دەرمانەکان لابردووە بۆ ئەوەی بەنرخێکی گرانتر دەرمان بە هاووڵاتییان بفرۆشێت و بەم ڕێگەیە تاوانی فێڵکردن و گرانفرۆشتنی ئەنجامداوە.

وەزارەتی تەندروستی دەسبەجێ بڕیاریدا بە داخستنی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەی دەرمانسازی و هەواڵەکردنی تۆمەتباران بۆ دادگا بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی.

وەزارەتی تەندروستی جەخت لە سەرجەم دەرمانخانە و سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکاتەوە، خۆیان دووربگرن لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر و نافەرمی و هاووڵاتییانی خۆشەویستیش ئاگاداردەکاتەوە، هۆشیار بن لەکاتی کڕینی دەرمان بەنرخی فەرمی سەر ستیکەر و دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ستیکەری ئەلیکتڕۆنی.

لەکاتی هەستکردن لە نەبوونی ستیکەر یان نرخی گرانتر لە نرخی فەرمی، دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی چاودێری دەرمان بکەن، بەم ژمارانەی خوارەوە.

ژمارەی مۆبایلی ڕاستەوخۆ و وەتسئەپ و ڤایبەر

٠٧٥٠٢٣٥٦٠٠٠

 

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...