هه‌واڵ

کەلار؛ باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایش دەبنەوە

زێدپرێس

 

لەکاتی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکاندا، بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبنەوە و سەرئەنجام دەستگیردەکرێن و ئەندامێکی باندەکەش بریندارە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ئەمڕۆ دووشەم، لە شاری کەلار ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ٣ بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارییان دا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزووترین کات هەر ٣ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەشدا گیراوە، کە بەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...