هه‌واڵ

سێ کرێکاری ئێزدی لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک گیانیان لەدەستدا

زێدپرێس

 

سێ کرێکاری ئێزدی لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی شاری بەغدا، لەناو بەرزکەرەوەیەک کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سێ کرێکاری ئێزدی، بەناوەکانی (حەسەن عەلی زەندین، ناییف خزر حەجی و سەعدون موراد سینو) لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی شاری بەغدا، لەناو بەرزکەرەوەیەک کەوتنە خوارەوە و هەر سێیان گیانیان لە دەستدا.

کرێکارەکان کە تەمەنیان لە نێوان ١٦-٢٢ ساڵدایە، لە بنەڕەتدا ئاوارەی سنوری قەزای شنگالن و بەمەبەستی کارکردن ڕوویان لە شاری بەغدا کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...