هه‌واڵ

داواکراوێکی پۆلیسی نێودەوڵەتی لە حاجیاوا دەستگیرکرا

زێدپرێس

 

تۆمەتبارێک کە لە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستگیرکرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک بەناوی (ف. ج. ک) دەستگیرکرا، کە لەدایکبووی ١٩٨٨ و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسایی سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە، لە بنەڕەتدا کورد و هەڵگری ڕەگەزنامەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە شاری خانی (پیرانشار)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسێکی کوشتووە و دواتر هەڵاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ، ئێستا تۆمەتبارەکە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...