هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی ڕەتکردەوە

زێدپرێس

 

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە خەرجکردن و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕەتکردەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدڕاڵی عێراق بە پاسای ئەوەی سکاڵاکار هیچ بەرژەوەندییەکی لە سکاڵا و داواکەدا نییە، سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.

پێشتر لەلایەن مەحموود حوسێن ئەلگعێلی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقییەوە سکاڵایەک لە دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکرا بوو، کە سکاڵاکار داوای دەکرد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی مووچەخۆرانی باشور و ناوەڕاستی عێراق لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە خەرج بکرێت، بەڵام سکاڵاکە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ڕەتکرایەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...