هه‌واڵ

سەرۆکی هەرێم: بەغدا و هەولێر لە گفتوگۆی تەکنیکیین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

زێدپرێس

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا هەولێر و بەغدا خەریکی گفتوگۆی تەکنیکیین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و بەرپرسێێکی تورکیاش ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت پاتە دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ عه‌لى ڕزا گويناى، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە “هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى ها‌وبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى و ئابووريدا كرده‌وه”‌.

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستان، باڵيۆزى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ دووپات كرده‌وه‌ و لەوبارەیەشەوە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان “سوپاسى هه‌ڵوێستى توركياى كرد” و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ريكى گفتوگۆى ته‌كنيكيین”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى پێكهاته‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووە، كه‌ كونسوڵى گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...