ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
![Ministry of Finance and Economy وەزارەتی دارایی و ئابوریی ههرێمی كوردستان زێدپرێس](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/08/Ministry-of-Finance-and-Economye-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، لە وەڵامی بەیاننامەیەکی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانیان تۆمەتبار دەکات.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرجنەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.
بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە؛ هیچ بڕیار و ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٠٢٣/١١/٣٠