هه‌واڵ

شارەوانی هەولێر ڕۆژنامەفرۆشان سەرگەردان دەکات

زێدپرێس

 

شارەوانی، بە نیازی وەرگرتنەوەی کۆشکەکانی ڕۆژنامەفرۆشانی ناو شاری هەولێرە و ڕۆژنامەفرۆشانیش نیگەرانی دەردەبڕن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە نامەیەکی کراوەدا، کە ئاڕاستەی هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێریان کردووە، ڕۆژنامەفرۆشانی ناو شاری هەولێر، ئاماژەیان بەوە کردووە، “ئێمە وەکوو ڕۆژنامەفرۆشەکان ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە خزمەت دەکەین لە شاری قەڵا و منارەی پایتەختدا، خزمەتکردنی ئەو شارەمان لەڕووی (ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب) لە ئەستۆ گرتووە”.

ئەوان باس لەوە دەکەن، کە “ئێستا شارەوانی ئەو ئەرکەمان پێ ڕەوا نابینێ و دەیەوێت ئەو کۆشکانەمان لێوەرگرێتەوە و شوێنەکانمان بەکرێ بدات”.

ساڵانی زوو، کتێبفرۆش و ڕۆژنامەفرۆشانی شارەکە، هەر لە سەر شۆستەکانی دەوروبەری قەڵا بەتایبەت، سەرقاڵی فرۆشتنی کتێب و ڕۆژنامە بوون، دواتر بڕیار لەسەر دروستکردنی ژمارەیەکی کۆشکی دیاریکراو درا بۆ ڕۆژنامەفرۆشەکان لەلایەن حکوومەتی خۆجێی شارەکەوە.

بەگوێرەی نامەی ڕۆژنامەفرۆشەکان، ئێستا شارەوانی شارەکە نیازی ئەوەی هەیە، ئەو کۆشکانە لە ڕۆژنامەفرۆشەکان وەربگرێتەوە و بە کرێ بیدات بە خەڵکانی دیکە و بۆ مەبەستی جیا لە کتێبفرۆشی و ڕۆژنامەفرۆشی بەکاربهێنرێت.

ڕۆژنامەفرۆشەکان لە هەمان نامەدا داوا لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری شارەکە دەکەن، “بێنە سەرهێڵ و کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن و قسە و هەڵوێستی ڕاشکاوانەتان هەبێت لەسەر ئەو بابەتە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...