هه‌واڵ

کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە

زێدپرێس

 

کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و بەرپرسانی کارەبایش دەڵێن تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەندازیار غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی (Black out) لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی زیاتر دەڵێ، لە ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێکی کارەبای نییە و لایەنی پەیوەندار لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

هاوکات، کەمال عەساف بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان بڕاوە و ئێمەش نازانین هۆکارەکەی چییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button