هه‌واڵ

پێدانی پاسپۆرتی جۆری ئەی لە هەولێر ڕاگیرا

پێدانی پاسپۆرتی جۆری ئەی بە سیستەمی کۆن لە پارێزگای هەولێر ڕاگیرا و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاکەیش دەڵێ لە بەغداوە کێشەی تەکنیکی هەیە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەم، ١٩ی ئابی ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، پێدانی پاسپۆرتی جۆری (A) بە سیستەمی کۆن وەستاوە و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، بە هۆکاری هەبوونی کێشەی تەکنیکی لەلایەن بەغداوە، سیستەمی وەرگرتنی پەنجەمۆر و دانەوەی پاسپۆرت وەستاوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بۆ پاسپۆرتی سیستەمی کۆن (جۆری A) سەردانیان نەکەن و لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەکە، جارێکی دیکە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...