هه‌واڵ

قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق لە پشکی هەرێم دەدرێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق بدرێتەوە و دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٤ ببڕدرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی عێراق کە قەرزەکانی بازرگانی عێراق بداتەوە و دواتر لە پشکی هەرێم ببڕدرێت.

پێشتر بانکی بازرگانی عێراق بە ڕەزامەندی و لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵیی ٢٠٢٣دا ناردووە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لێ دراوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەوکاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕەپارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە، وەک قەرز لەسەر هەرێمی کوردستان حیساب کراوە، نەک وەک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...