ههواڵ
سلێمانی؛ بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا
زێدپرێس
دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی دەستگیرکردنی داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت، پاش ئەوەی دوو لە هاوکارەکانی دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد و لە هەمان چالاکیشدا ٥٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ دەستبەسەردا گرت.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە شەوی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، تۆمەتباری سێیەمی ئەو باندە بازرگانە کە خۆی حەشاردابوو، دەستگیر کرا.
ئێستا، تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە.