هه‌واڵ

چاودێری دارایی عێراق وردبینی لە ناو و لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، وردبینی لە ناو و لیستی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٤، شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بەمەبەستی وردبینیکردن لە ناو و لیستی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە.

بەگوتەی سەرچاوەکە، پێشتر وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق داوایان لە وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێم کردووە، ناوی چواری ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە، ناوی سییانیی دایکی ئەندامانی پێشمەرگە، کۆد، بایۆمەتری و شوێنی دەوامکردنیان بۆ حکوومەتی عێراق بنێرن.

سەرانی شاندەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وردبینی لە ناو و لیستی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتێکدایە کە زیاتر لە ٩٠ ڕۆژە هێزەکانی پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button