هه‌واڵ

ناوەڕۆکی نامەکانی مەسرور بارزانی بۆ  سوودانی ئاشکرا دەکرێن

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو نامەی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و هەردوو نامەکە پێوەندییان بە مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران،  ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری بەغداوە ڕایگەیاند، لەبارەی بودجە و مووچەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دوو نامەی فەرمیی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە.

بەگوتەی ئومێد سەباح، لە نامەی یەكەم داوا لە سەرۆكوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی دەكات كە ئەو سێ مانگەی ماوە بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان، بە هەر میكانیزمێك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بنێردرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

هەروەها ئومێدی خواست، لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا دەنگ لەوبارەیەوە بدرێت.

بەگوتەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، پێش ١٥ ڕۆژ، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، نامەی دووەم بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردراوە. نامەکە پێوەستە بە هەمواکردنەوەی یاسای بودجەوە.

لە ناوەڕۆکی نامەکەدا، جەخت لەسەر زیادکردنەوەی بابەتی مووچە لە بابەتەكانی دیکە کراوەتەوە و هەروەها چۆنیەتی چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و داهاتەکانی دیکەیش خراونەتەڕوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...