ههواڵ
مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
زێدپرێس
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەم، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، ڕۆژی پينجشەم، ٧ی كانونى یەکەم ٢٠٢٣، مووچەی مانگی ١١ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.