هه‌واڵ

بلیاردی پاشا و سنۆکەر و بلیاردی گەنجانی کارێزەوشک داخران

زێدپرێس

 

لێژنەکانی چاودێری قایمقامیەتی سلێمانی، هەردوو بلیاردی پاشا و سنۆکەر و بلیاردی گەنجانی کارێزەوشک دادەخەن، بەهۆی ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانەوە، بەهۆی کردنەوەی خول و هەبوونی کەسانی خوار تەمەنی یاسایی (١٨ ساڵ)، لێژنە هاوبەشەکان بلیارد و سنۆکەری گەنجانی کارێزەوشکی داخست، ئاگاداری کردەوە لە دووبارەنەبوونەوەی ئەو سەرپێچییانە.

وەک قایمقامیەتی سلێمانی ڕوونی دەکاتەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی کارکردن، ڕێگە نادرێت کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ سەردانی سەنتەرەکانی یاری بلیارد بکەن. لەهەمان کاتدا ڕێگەنادرێت بەبێ مۆڵەت خولی یاریکردن بکرێتەوە.

هەر لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی کارکردن و ڕێگەدان بە کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ، لێژنەی ناوەندە وەرزشییەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بلیاردی پاشای لە گەڕەکی ڕاپەڕین داخست.

بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی ڕێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنی هەردوو شوێنەکە لەبەردەگیرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...