هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی: بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێم دابینکرا

زێدپرێس

 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، قەرزێک بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابینکرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد، لەژێر ڕێنمایی سەرۆکی حکوومەت و بەدواداچوونی تەیف سامی وەزیری دارایی، ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دارایی بە نووسراوی فەرمی ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بەبڕی ٧٠٠ ملیار دینار قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە قەرزەکە لە پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵیی عێراق دەگێڕدرێتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێ، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، لە “پەرۆشی وەزارەتەوە دێت”، بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣دا هاتووە، لەوانەش دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی ئەو کەسانەی شایستەن، هەروەها “وەک پشتڕاستکردنەوەی پەرۆشی حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی شایستەکانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...