هه‌واڵ

١٦٥ پلەی دامەزراندن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

زێدپرێس

 

وەزارەتی ناوخۆ ١٦٥ پلەی دامەزراندن بەگرێبەست وەکوو پۆلیسی گەشتیاری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پۆلیسانە بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و ھەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن.

 

پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەش دەکرێن:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر (٣٠) پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی (٣٠) پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دھۆک (٢٥) پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە (١٥) پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران (٢٠) پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان (١٥) پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (١٥) پلە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ (١٥) پلە.

 

ئەوانەی ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە دەتوانن بۆ کێبڕکێکردن لەسەر وەرگرتن زانیارییەکانیان تۆمار بکەن:

تەمەنی لە ١٨ ھەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٢٧ ساڵ زیاتر نەبێت، خوڕەوشت و ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە ھیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت. بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەدەستھێنابێت. لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت.

ئەولەویەت دەدرێتە کچ و کوڕی شەھیدان و ڕەچاوی ھاوسەنگی ڕەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن. ئەو ھاووڵاتییەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان ھەردووکیان بزانێت، پێشخەری لە وەرگرتن دەبێت.

پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...