هه‌واڵ

تەنیا ڕێژەی ٢٦.٧٪ی دەنگدەرانی عێراق بەشدارییان لە هەڵبژاردن کرد

زێدپرێس

 

ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە ٢٦.٧٪ و لەکۆی زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دەنگدەر، تەنیا شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس دەنگیان داوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بە هەردوو ڕێژەی دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە، گەیشتووەتە ٤١٪، بەڵام ئەوە ڕەچاوکردنی تەنیا ئەو دەنگدەرانەیە کە کاتی بایۆمەتری نوێیان وەرگرتووەتەوە، نەک هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە سەرتاسەری عێراق ١٦ ملیۆن دەنگدەری عێراقی کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە و لەو ژمارەیەشدا تەنیا شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگدەر بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە، لەکاتێکدا ژمارەی دەنگدەرانی گشتی عێراق دەگاتە زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دەنگدەر، جگە لە دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

کۆمیسیۆن لە ڕاگەیاندنی ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران تەنیا ڕەچاوی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کردووە کە کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە، کە ١٦ ملیۆن دەنگدەرن و بەو جۆرەیش بەشداریکردنی شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگدەر لە هەڵبژاردنەکەدا، دەکاتە ڕێژەی ٤١٪ لەکۆی ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە، ئەوە لەکاتێکدا بە تێکڕای دەنگدەرانی عێراق کە مافی دەنگدانیان هەیە، چ ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە یان نوێ نەکردووەتەوە، دەگاتە زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دەنگدەر و بەو جۆرەیش بەشداریکردنی شەش ملیۆن و ٦٠٠ دەنگدەر لەکۆی ٢٣ ملیۆن دەنگدەردا، مانای ئەوەیە کە تەنیا ڕێژەی ٢٦.٧٪ی دەنگدەرانی عێراق بەشداریان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کردووە.

بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن لە سەر ئاستی پارێزگاکان بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە کەرکووکە، کە گەیشتووەتە ٦٥٪ و نزمترین ئاستی بەشداریش لە پارێزگای میسانە کە تەنیا ٢٩٪ بووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...