هه‌واڵ

ئەمریکا حوسییەکانی وەک تیرۆریستێکی جیهانی تایبەت دەستنیشان کرد

زێدپرێس- محەمەد عەبدوڵا

 

وەزارەتی دەوەوەی ئەمریکا ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند کە حووسییەکانی سەر بە ئێرانی لە یەمەن خستۆتە لیستی “تیرۆریستی جیهانی تایبەت” بە هۆکاری ئەوە بوونەتە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەمریکا.[/box

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە حووسییەکان لە مانگی تشرینی دووەمەوە چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنیان کردۆتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە دەریای سوور.

 

ئەو جۆرە هێرشانە ڕێگای کەشتییەکانی خستۆتە مەترسییەوە و ئازادی هاتوچۆی بازرگانیان تێکداوە.

 

بڕیارەکە لە ١٦ی شوبات دەچێتە بوای جێبەجێکردنەوە.

 

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەچەند هەفتەی ڕابردوودا هۆشیارییان دا کە ئەو هێرشانە دەرەنجام و کاردانەوەی خراپی دەبێت. دەستنیشانکردنی ئەمڕۆی حووسییەکان وەکوو تیرۆریستی جیهانی یەکێکە لە کاردانەوەکان بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند هەوڵدەدەن بڕیارەکە کارنەکاتە سەر هاوکارییە مرۆییەکان کە بۆ خەڵکی هەژاری یەمەن دەنێردرێن، وەکوو سووتەمەنی و خۆراك، بەڵام سڵ ناکەنەوە لە خستنەسەری سزای زیاتر بەسەر حووسییەکاندا ئەگەر لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوام بن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمدواییانە گەشتێکی یەك هەفتەیی بۆ ١٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا و ڕایگەیاند هەموویان هاوڕابوون لە داڕشتنی سیاسەتێکدا کە ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران، وەکوو حووسییەکان و حەماس و حزبوڵڵا، پەراوێزبخرێن، چونکە زیانێکی گەورە بە خەڵکێکی زۆر دەگەیەنن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...