هه‌واڵ

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون درێژ کرایەوە

زێدپرێس

 

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند،  بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، تا ١ی شوباتی ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە، ئەوەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکوو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

لە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ڕێوڕەسمێکدا پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ڕاگەیاند، کە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا درووستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...