قایمقامیه‌تی سلێمانی: 52 شوێنمان داخستووه
زێدپرێس
بەگوێرەی ئاماری ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی، لەماوەی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه و به‌هۆی سهرپێچیكردنیشهوه ٥٢ شوێنی داخستووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی لێژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ قایمقامی سلێمانی ئاماژه بەوە كراوه، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، لێژنە هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی ڕابردوو، ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بریتی بووه له شه‌ش هەزار و ٧٢٥ سه‌ردان، كه بەهۆی پابەندنەبوون بە مه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن ٥٣٤ شوێن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆی ئه‌و ژماره‌ی سه‌ردانانه‌ی لێژنه هاوبه‌شه‌كان ٣٧٤ شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن بن بۆ ئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.
ڕاپۆرتی مانگانه‌ی لێژنه‌كان ڕوونیكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له مانگی ڕابردوودا، لێژنه هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ٥٢ شوێنیان داخستووه و دوو شوێنیشیان ڕووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماری لێژنه هاوبه‌شه‌كان، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له‌مانگی ڕابردوودا ٣١ تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبردراوە، هه‌روه‌ها؛ به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كانه‌وه، بە بڕی ٩١ ملیۆن و ١٦٥ هەزار دینار سزای پێبژاردن بەسەر سەرپێچیکاراندا سەپێندراوە و پارەکەیش دەخرێتە سەر داهاتی گشتییەوە.