یەکێتی پیاوان: توندوتیژی بەرانبەر پیاوان زیادی کردووە
زێدپرێس
بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوەکەیان، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦١٩ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە بەرانبەر بەو پێشێلکارییانەی بەرانبەریان کراوە، تۆمار کراوە.
ڕوونیکردەوە، زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان، هەڵکشانی توندوتیژی زارەکییە لە دژی پیاواندا کە زۆر زیادی کردووە و هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی توندوتیژییەکانیش بۆ قەیرانی ئابووری و خراپی دۆخی دارایی خێزان دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ٦٧ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە و لانیکەم هەشت پیاویش بەهۆی کێشە خێزانییەکانەوە کوژراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتی پیاوانی کوردستان، حاڵەتەکانی خۆکوشتنی پیاوان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، بەم شێوەیە بوون:
پارێزگای سلێمانی: ٢٦ حاڵەت
پارێزگای هەولێر: ٢٥ حاڵەت
پارێزگای دهۆک: ٩ حاڵەت
پارێزگای کەرکووک: ٥ حاڵەت
پارێزگای هەڵەبجە: ٢ حاڵەت.