هه‌واڵ

ئاگرێک لە هەیبەت سوڵتان کەوتەوە

زێدپرێس-کۆیە

ئاگرێک لە شاخی هەیبەت سوڵتان لە سەرووی کۆیە، کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا (١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣) ئاگرێک لە شاخی هەیبەت سوڵتان کەوتەوە و زەرەر و زیانی بە پووش و پاوان و درەختەکانی ناوچەکە گەیاند. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

هەڵکەوتەی جوگرافی شاخەکە و بای بەهێز، بەربەستیان لەبەردەم تیمەکانی بەرگری شارستانی دروستکردووە، لە زوو کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...