هه‌واڵ

وەزارەتی پەروەردە وەڵامی داواکاری مامۆستایان دەداتەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، بە ژمارە ١ی ڕێککەوتی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کە بە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە دەرکراوە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، بە ئاماژەدان بە یاداشتی مامۆستایان کە ئاڕاستەی وەزارەتەکە کراوە، تیایدا هاتووە، پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی هەیە کە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە:

  • پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەستپێبکات.
  • بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

 

نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە وەڵامی ئەو یاداشتنامەیە دێت کە لەلایەن پەروەردەکان و پاڵپشت بە داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە.

مامۆستایانی ناڕازی لەو دەڤەرەدا، کە وەرزی یەکەمی خوێندنیان بایکۆت کرد و دەوامیان دەستپێنەکردووەتەوە، جگە لەو دوو داواکارییانەی سەرەوە، چەندین داواکاری دیکەیان هەیە، لەناویاندا یەکلاکردنەوە و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراو و لێبڕینەکان، هەروەها دابینکردنی مووچەی مانگانە لەکاتی خۆیدا و لەهەمانکاتدا داوایان کردووە کە حکوومەتی هەرێم ڕێگر نەبێت لەبەردەم گواستنەوە یان دابەشکردنی مووچەکانیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...