هه‌واڵ

میدیای یەکێتی: ئاسایشی پارتی ئەندامێکی یەکێتییان دەستگیر کرد

زێدپرێس

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەستگیرکردنی ئەندامێکی حزبەکە لەلایەن ئاسایشی پارتی، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پەکەکە و هەسەدە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی میدیای یەکێتی، دەستگیرکراوەکە بەناوی حەسەن عەلی نەمر و لەدایکبووی ١٩٩٠ و وەک شوفێری بارهەڵگر لە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان کاردەکات.

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣، لەسەر زاری شیلان عەلی نەمر خوشكی حەسەن عەلی و ئەندامی كۆمیتەی بەردیەی سەر بە مەڵبەندی مووسڵی حزبەکە ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، حەسەن عەلی برای، کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ و شوفێری بارهەڵگرە و لە ڕێگەی ڕۆژئاوا و باشوور بار دەگوازێتەوە، “لە سێمالكا لەسەر سنووری ڕۆژئاوا لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر كرا و تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە و هەسەدەیان داوەتە پاڵی”.

“ئاسایشی سێمالكا لەسەر سنووری ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە، پاراستن لە هەولێرەوە داوای دەستگیركردنی حەسەن عەلی-یان كردووە و تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە و هەسەدەیان داوەتە پاڵی” شیلان عەلی نەمر وادەڵێت.

زیاتر دەڵێ، “هەموو خێزانەكەمان یەكێتین، ئەمە یەكەمجاریش نییە پاراستن و ئاسایشی پارتی بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە هەڤاڵانی یەكێتی لە ناوچەكانی بادینان و نەینەوا و برادۆست و سۆران دەستگیر دەكەن”.

هێشتا ئاسایش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی یەکێتی بڵاونەکردووەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...