هه‌واڵ

جووتیار عادل ڕەتی دەکاتەوە هەڕەشەی لە مامۆستایان کردبێت

زێدپرێس

 

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە، لە لێدوانەکەیدا هیچ هەڕەشەیەک لە مامۆستایان کرابێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ ئەو هەواڵ و لێدوانە بڵاوکردەوە، کە دەڵێ کاتێک بودجە لە بەغداوە هات و مامۆستایان دەستیان بە دەوام نەکردەوە، حکوومەت هەڵوێستی دیکەی دەبێت.

جووتیار عادل لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێ: “ئەمڕۆ لێدوانێك بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە کە گوایە هەڕەشەمان لە مامۆستایانی بەڕێز كردووە؛ ئەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە لێدوانەکەی منیان شێواندووە و وەک خۆی بڵاویان نەکردووەتەوە”.

زیاتر دەڵێ: “تیایدا هیچ هەڕەشەیەک لە مامۆستایانی بەڕێز نەکراوە، بەڵکوو هەمیشە گوتوومانە ئێمە قەرزاری هەڵویستی مامۆستا و  فەرمانبەران و خۆراگڕییانین لەم قۆناغە داراییە سەختەدا”.

ڕوونکردنەوەکەی جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەکاتێکدا دێت، کە ئەمڕۆ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا و لە بەرانبەر ئەو پرسیارەی ئەگەر دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و مامۆستایان لە سلێمانی لەسەر بایکۆت بەردەوام بوون، هەڵوێستی حکوومەت چی دەبێت، گوتی “ئەوکات هەڵوێستی ئێمە دیار دەبێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...